

گه‌نجێكی رانیه ولامی NRT ده‌داته‌وه و ده‌لێت خۆیان خۆیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێکی له‌م جۆره و دانپێدادانی کادرانی یه‌کێتی ته‌نهاو ته‌نها بارودۆخی یه‌کێتیه به هۆی جیاوازی و برورای باڵه‌کانی که زۆر له‌باره و کێ ده‌یه‌وێت ده‌توانێت به ئاره‌زوی خۆی له‌م کاته‌دا یه‌کێتی بکاته ئامانج و به حسابی خۆی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی راگرێت ،
چونکه ئه‌م ماوه‌یه کێرڤی سه‌رکه‌وتنی یه‌کێتی زۆر به‌روونی هه‌ستی پێده‌کرێت و له داهاتوی ده‌ترسن ، زۆر مه‌به‌ستیانه به‌م راپۆرتانه ''گوایه پێگه‌ی چه‌ند که‌سێک له‌ناو یه‌کێتی به‌رزبکه‌نه‌وه و له‌ولاشه‌وه کێرڤی لایه‌نێکی سیاسی به‌رزبکه‌نه‌وه به‌ڵام خۆشی چاک ده‌زانێت نایه‌وێت دانی پێدابنێت که هیچ که‌سێک له‌ناو یه‌کێتی پێویستی به‌وه نیه نوسه‌رێک وکه‌ناڵێک پێگه‌ی به‌رز بکاته‌وه'' چونکه ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌وپه‌ری پێگه به‌رزی جه‌ماوه‌ری و حزبی دان
له راپۆرته‌که‌دا هه‌رچه‌ندا خۆی ، خۆی ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ''ئه‌سته‌مه مام جه‌لال و ماوسیتۆنگ به‌راوردبکرێت'' کاکی نووسه‌ر که خۆت بگه‌یته ئه‌و باوه‌ره که ئه‌سته‌مه ماوسیتۆنگ و مام جه‌لال به‌راورد بکرێت ئه‌ی سحری بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌ت چیه یان زۆر مه‌به‌سته و به‌سوود وه‌رگرتن له بارودۆخی یه‌کێتی و ده‌ته‌وێت ئامانجی هێزی سیاسی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بپێکیت و تۆزێ کێرڤیان به‌رزبکه‌یته‌وه .
له راپۆرته‌که‌ی جه‌نابتدا ته‌نهاو ته‌نها باسی کاندید بۆ سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌یت گوایه بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال له ده‌می مام جه‌لاله‌وه به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی یه‌کێتیان ووتوه ده‌نگ به فوئاد مه‌عسوم بده‌ن ، باشه من ده‌پرسم بۆ ئه‌م نمونه‌یه‌ت هێنایه‌وه و نه‌توانی نمونه‌یه‌کی تر بهێنیته‌وه یان هیچ لێدوانێک به ناوی مام جه‌لاله‌وه بوونی نیه بۆیه نمونه‌یترت نه‌بوو وه ته‌نها مه‌به‌ستی خۆت هه‌یه ، باشه مام جه‌لال دوای ساڵێک و حه‌وت مانگ دورکه‌وته‌وه و ئه‌و هه‌موو رووداوه سیاسیه گرنگانه رووی کرده هه‌رێم و ناوچه‌که بۆ جه‌نابت نمونه‌یه‌کیترت وه‌رنه‌گرت یان نه‌ت توانیوه نمونه‌یه‌کیتر بدۆزیته‌وه و باسی بکه‌یت ، ئایا دیاریکردنی کاندید بۆ سه‌رۆک کۆمار‌و کیبرکێی نیوان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کێشه و قه‌یرانی بۆ هه‌رێم دروست کرد ئایا ئه‌و نمونه‌یه‌ی جه‌نابت باست کرد هه‌رێمی کوردستانی بردۆته حه‌ڵه‌تی شه‌ر و ئاژاوه و قه‌یرانی گه‌وره‌ی له هه‌رێم دروست کرد یاسا و ئه‌منیه‌تی ئه‌م هه‌رێمه که‌وته ژێرپرسیاره‌وه تاکو به ناراسته‌وخۆ پێمان بڵێیت ده‌بێت خانه‌واده‌ی تاله‌بانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، ئایا ئه‌وه حاڵه‌تێکی ئاسای نیه له‌ناو حزبدا کێبرکێ هه‌بێت بۆ دیاری کردنی کاندید، به‌ڵام وه‌ڵامه‌که روونه و باش ده‌زانیت که یه‌کێتی به‌هۆی بیروورای جیاوازه‌وه بارودۆخی ئاسای نیه و زۆر به ئاسانی ده‌توانی عاتیفه‌ی له‌یه‌نگرانی یه‌کێتی رابکێشیت و گوایه به‌م راپۆرته‌ت یه‌کێتی ده‌که‌یت به سێ به‌شه‌وه به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ که‌سه جیاوازه‌کانی یه‌کێتی و به‌شی سێیه‌م که مه‌به‌ستی تۆیه بۆلای براده‌رانی گۆران رابکێشیت ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌وه‌ی له راپۆرته‌که‌تدا هاتووه بڵقی سه‌ر ئاوه‌و زوو له بیر‌و هزری لایه‌نگرانی یه‌کێتی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و رۆژگار وه‌ڵامی گونجاوی بۆ راپۆرته‌که‌ی جه‌نابت ده‌بێت و ده‌بینیت کێرڤی به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و بارودۆخی ناوخۆی یه‌کێتی به چ ئاراسته‌یه‌کی گونجاو باش و ته‌ندروستدا تێده‌په‌رێت..
وه‌ک لایه‌نگرێکی یه‌کێتی تکام وایه له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و کادرانی یه‌کێتی رێگه نه‌ده‌ن و بۆشای له‌ناو یه‌کێتی دروست ببێت و به سود وه‌رگرتن له به‌رودۆخی یه‌کێتی سیناریۆی جیاواز جیاواز دروست بکه‌ن و له‌سه‌ر حسابی یه‌کێتی پێگه لاوازه‌کانیان به‌رز ببێته‌وه و چیان بوێت له کاته ناسکه‌کاندا بمانکه‌نه ئامانج و به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه که پێگه‌ی یه‌کێتی له به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی خێرادایه به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانیتر
ده‌وه‌ن وریا
رانــــــــــیه