نوێترین

recent

14/08/2014

ڤایرۆسێكی نوێی به خێرایی به ناو كۆمپیوته ره كاندا بڵاوه ی كردووه..

ڤایرۆسێكی نوێی كۆمپیوته ر به مدواییانه ده ركه وت، كه وه كو په تایه ك به خێرایی به ناو كۆمپیوته ره كاندا بڵاوه ی كردووه ، ئه م ڤایرۆسه كارده كات له سه ر داخستنی كۆمپیوته ره كه و رێگه گرتن له كردنه وه ی ، تا ئه و كاته ی بڕێك پاره ده خرێته سه ر حسابى هاككه ران، ئه م جۆره ڤایرۆسه له و جۆرانه یه كه زۆر به قورسی له ناو ده برێت، وه ك له راپۆرتێكی تۆڕی CNN دا هاتووه . نووسینگه ی لێكۆڵینه وه كانی فیدڕالی له ئه مریكا FBI له مانگی ئایاری رابردوودا، كاریانكرد له سه ر راگرتنی پرۆسه ی Cryptolocker ، به ڵام هه وڵه كانیان سه ركه وتوو نه بوو، چونكه ئه و سه رچاوانه ی كار له سه ر ئه وڤایرۆسه ده كه ن، كۆمپیوته ره كانیان ده گۆڕن. شاره زایان رایده گه یه نن، نووسینگه ی لێكۆلێنه وه كانی فیدڕاڵی له گۆڕینی ئامێره كانی هاككه ران به ئامێره كانی خۆیان سه ركه وتوو نه بوون، چونكه ده سه ڵاتدارانی FBI ده گه ڕێنه وه بۆ چوارگۆشه ی یه كه م كاتێك هاككه ران شیفره ی ڤایرۆسه كه ده گۆڕن و كۆمپیوته ری تر به كار ده هێنن. ئه م پرۆسه یه ئاسان نییه ، چونكه سه رپه رشتیكارانی Cryptolocker توانییان ده ست به سه ر فایلی 400 هه زار كه س له ماوه ی نۆ مانگدا بگرن، بۆ هه ر یه كه له وانه داوای 300 دۆلاریان كردووه و پێویسته له ماوه ی 3 رۆژدا بۆیان بنێردرێت بۆ ئه وه ی ژماره نهێنییه كه ی وه ربگرێت، هه رچه نده خه ڵكانێكی كه م ئه و برِة پاره یه یان داوه ، به ڵام به پێی زانیارییه كان، هاككه ران توانیویانه نزیكه ی چوار ملیۆن دۆلار به ده ست بهێنن، هه ر كه سێك له وانه ش كه ده ستگیراوه به سه ر فایله كانی و كۆمپیوته ره كه یدا، ئه گه ر له ماوه ی دياريكراودا پاره كه ره وانه نه كات، ئه وا ئه و فایلانه به شێوه یه كی یه كجاره كی ده سڕنه وه . شاره زایانی نووسینگه ی سه لامه تی ئه منی بۆ زانیارییه كان له كۆمپانیای Dell رایده گه یه نن:" سامپڵیان له كۆمپیوته ره كانی ویلایه ته یه كگرتووه كان وه رگرتووه ، ده ركه وتووه كه 9 هه زار كۆمپیوته ر تووشی ئه و ڤایرۆسه هاتوون، ره نگه وه كو رێژه بگاته نیوه ی كۆمپیوته ره كانی ئه مریكا". یه كێك له لێكۆڵه ره كانی نووسینگه كه به ناوی كیس گارفیس، ده ڵێت :" سه رپه رشتیارانی ئه و ڤایرۆسه هه فتانه بڕی 150 هه زار دۆلاریان، ده ستده كه وێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085