
* له 11-2-1732 له كاونتی وێستمۆرلاند له ویلایه‌تی ڤێرجینیا له‌دایكبووه.
* له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا باوكی كۆچی دوایی كردووه.
* زۆر حه‌زی له گه‌ڕان كردووه بۆ ئه‌شكه‌وت.
* له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارسا داندریج كوریتز پێكهێناوه كه بێوه‌ژنێكی 27 ساڵان بووه‌و دوو منداڵی هه‌بووه.
* جۆرج واشنتۆن 300 كۆیله‌ی هه‌بووه، به‌ڵام پێش مردنی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا داوایكردووه سه‌رجه‌میان ئازادبكرێن.
* درێژی باڵای نزیكه‌ی شه‌ش پێ و دوو ئینج بووه.
* كێشی نزیكه‌ی 175 پاوه‌ند بووه، به‌ڵام دواتر كێشی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 200 پاوه‌ند.
* ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی 13 بووه.
* هیچ منداڵێكی خۆی نه‌بووه.
* ماوه‌یه‌ك وه‌ك روپێو (مه‌ساح)ی زه‌وی كاریكردووه.
* ته‌نها سه‌رۆكه كه به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه.
* كاتێك بووه به سه‌رۆك، ته‌مه‌نی 57 ساڵان بووه.
* جۆرج واشنتۆن یه‌كێكه له‌و دوو سه‌رۆكه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر ده‌ستووری ئه‌مریكا كردووه، ئه‌وی تریان جه‌یمس مادیسۆنه.
* مارسا واشنتۆن ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بووه، چونكه له‌وكاته‌دا نه‌یتوانیوه بچێته نیویۆرك.
* موچه‌ی ساڵانه‌ی وه‌ك سه‌رۆك 25 هه‌زار دۆلار بووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه وه‌ریبگرێت.
* یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه مافی ڤیتۆی له‌دژی پرۆژه یاسایه‌كی كۆنگرێس به‌كارهێناوه.
* جێگری سه‌رۆك جۆرج واشنتۆن، جۆن ئاده‌مز بووه (1789-1797).
* له‌كاتێكدا سه‌رۆك بووه، سه‌ردانی هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی كردووه.
* یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه سه‌ر به‌هیچ حزبێكی سیاسی نه‌بووه.
* یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی له دوو شاردا كردووه: نیویۆرك و فیلادێلفیا، وتاری یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی 90 چركه بووه‌و له 183 وشه پێكهاتووه، وتاری دووه‌م ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌نها 135 وشه بووه، ئه‌وه‌ش كورتترین وتاری ده‌ستبه‌كاربوونه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكه‌وه پێشكه‌ش كرابێت.
* جۆرج واشنتۆن یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه له كۆشكی سپی‌دا نه‌ژیاوه، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و سه‌رۆك بووه پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان فیلادلفیاو نیویۆرك بووه.
* یارمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی تری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پایته‌ختی نوێ و رووپێوی بۆ زه‌وییه‌كه‌ی كردووه.
* جۆرج واشنتۆن یه‌كێكه له‌و حه‌وت سه‌رۆكه‌ی له ڤێرجینیا له‌دایكبوون.
* له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مدا سێ ویلایه‌تی تر خراونه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وانیش ڤێرمۆنت (1791) و كێنته‌كی (1792) و تێنیسی
(1796) ن.
* زۆر حه‌زی له ئه‌سپ بووه‌و پێش سواربوونیشی سور بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌سپه‌كه له ته‌وقی سه‌رییه‌وه تا نوكی پێی پاكبكرێته‌وه، هێنده گرنگی به پاكوخاوێنی ئه‌سپه‌كان ده‌دا ته‌نانه‌ت چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی هه‌بوو كه به فڵچه ددانی ئه‌سپه‌كانی پاكده‌كرده‌وه.
* به یه‌كێك له مه‌زنترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.
* چه‌ند سه‌گێكی هه‌بووه.
* یه‌كێك بووه له پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
* چه‌ندین شت به‌ناوییه‌وه ناونراون، له‌وانه:
یه‌ك ویلایه‌ت
7 شاخ
10 ده‌ریاچه
8 جۆگه‌له
33 كاونتی (پارێزگا)
9 كۆلێژ
121 شارۆچكه‌و گوند.
یه‌ك ویلایه‌ت
7 شاخ
10 ده‌ریاچه
8 جۆگه‌له
33 كاونتی (پارێزگا)
9 كۆلێژ
121 شارۆچكه‌و گوند.
* یه‌كێك له ئاره‌زووه‌كانی راوه‌ماسی بووه.
* وتاری ماڵئاوایی له حوكم له ساڵی 1796 دا له رۆژنامه‌دا بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی زاره‌كی پێشكه‌شی نه‌كرد.
* كاتێك كۆچی دوایی كرد، كۆنگرێس رایگه‌یاند: “یه‌كه‌م بووه له شه‌ڕدا، یه‌كه‌م بووه له ئاشتیدا، یه‌كه‌م بووه له‌دڵی هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یدا”.
* یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌ی له‌سه‌ر پولی پۆسته دانراوه، كه ئه‌ویش پولی 10 سه‌نتییه‌و له ساڵی 1847 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
* یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆلار دانراوه.
* پاش سه‌عات 10ی شه‌وی 14-12-1799 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه توشی گه‌رووی بوو، له ڤێرجینیاو له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
* یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه له 1700ـه‌كاندا كۆچی دوایی كردووه.
* ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی: 1-7-1789 تا 4-3-1797، واتا (6ساڵ و 4 مانگ و 6 رۆژ).
* هۆكاری جێهێشتنی سه‌رۆكایه‌تی: خۆی كاندید نه‌كردنه‌وه.