نوێترین

recent

14/08/2014

مەحمود سەنگاوی باس لە هۆكاری چۆڵكردنی جەلەولا دەكات

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر رایگەیاند، بۆیە لە جەلەولا کشانەوە ئەوەمان پێ باشتر بوو لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان کە زیانی زیاتر دەبێت و ئێستا پێشمەرگە لەدەرەوەی ناحییەی جەلەولایە.
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی سەربەیەکێتی راگەیاند" ئێستا لەدەرەوەی ناحییەی جەلەولاین و ھێزەکانمان تەواو لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەروبونەوەی چەکدارانی داعش ھۆکاری سەرەکی گرتنی جەلەولا لەلایەن داعشەوە ئەوەیە کە بە تەنھا چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە نین، بەڵکو عەشەیارە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن".
وتیشی: لە دوێنێوە کە ھێرشەکانی داعش دەستیپێکردووە خۆی لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ بووە، لەبەر ئەوەش لە جەلەولا کشاونەتەوە ئەوەیان پێ باش بووە لە دەرەوەی جەلەولا بمێننەوە لە شەری کۆڵان بە کۆڵان باشترە چونکە زیانەکانی زیاتر دەبێت.
سەنگاوی وتیشی: "ئەو خەڵکانەی لە ناو جەلەولادا ماونەتەوە ناوچەکە چۆڵ دەکەن و نایەنەوێت لەژێر دەستی داعشدا بمێننەوە و ھەست بە ئارامی ناوچەکە ناکەن".
هەروەها سەبارەت بەدۆخی قەزای خانەقین سەنگاوی وتی: "خانەقین ئارامە و ھیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە".
س.کوردستان نیوز
Picsart-24-02-23-21-31-09-085