

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاگادار كرده‌وه كه پێویسته سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆن بكه‌ن له‌و وێستگانه‌ی دیایكراون.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا كه ژماره‌ی "8804"ه و ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه، هاتووه "ئاگاداری گشت ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه‌ی شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكو ئێستا كۆبۆنیان وه‌رنه‌گرتووه، پێویسته تا به‌رواری 2014/7/20 سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆن بكه‌ن له‌و وێستگانه‌ی كه دیاریكراون به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".
هاوكات وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاگاداری گشتی ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك (قه‌زا و ناحیه‌كان) ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا كۆبۆنیان وه‌رنه‌گرتووه، پێویسته تاكو به‌رواری 2014/7/25 سه‌ردانی تیمه‌كانی پێدانی كۆبۆون بكه‌ن له‌و وێستگانه‌ی كه دیاریكراون به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.