ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەریدەخات کەئایا ھاورێکەت چی پۆست دەکات لەسەر فەیسبوک.
ئەپڵیکەیشنی (Secret) یەکێکە لەو ئەپڵیکەیشنە بەھێزانەی کەبەھۆیەوە دەتوانیت بەشێوەیەکی شاراوە بچیتە سەر فەیسبوک و چاودێری ھاورێکانتی پێ بکەیت. ئەپڵیکەیشنەکە چاودێری بەشدارانی فەیسبوک دەکات بۆ تێگەیشتن و ئاگاداربون لەو وێنە و تێکست و چاتانەی کەھاورێکانت دەیکەن، ئەو ئەپڵیکەیشنە لەرێی وەرگرتنی ژمارەی مۆبایلەوە ھاورێکان دەناسێتەوە. ئەمڕۆش ئەپڵیکەیشنەکە نوێکراوەتەوە بەشێوەیەک بەکارھێنەری فەیسبوک لەرێی ئەپڵیکەیشنەکەوە ئاگاداری ئەو پۆستانە بکات کەھاورێکانی لەسەر فەیسبوک دەیکەن بەبێ ئەوەی بچیتە ئەکاونتەکەی خۆتەوە لەفەیسبوک.
کۆمپانیای بەرھەمھێن رایگەیاندوە کەئەو نوێکارییەی سیستمەکە بواردەداتە بەکارھێنەرەکە بۆ زانینی نھێنی ھاورێکانیان.