
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (فورات نیوز) سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که گروپه چەكدارەكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب که له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه، (10) هاوڵاتی مه‌ده‌نی بی تاوانیان سه‌ر بڕیوه .
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، که چه‌كداره‌کانی داعش هه‌روه‌ها ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی گونده‌کانی ''نومان، که‌رکه‌لبێن، نێره‌بییه، تل جه‌رجه‌ر، تل به‌تال و قه‌باسین'' یان رفاندوه و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌کی لیوای به‌ره‌ی ئه‌کراد رایگه‌یاندووە" که چه‌ته‌کانی داعش پیلان ده‌که‌ن له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رێمه‌که له هاوڵاتیان چۆڵ بکه‌ن ."