تۆم باراک پیرۆزبایی لە عەلی زەیدیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیران و دەڵێت،" ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق کار بکات ".
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا پەیامێک ئاراستەی عەلی زەیدیی دەکات و رایدەگەیەنێت،" "ئێمە گەشبینین بەم سەرکردایەتییە نوێیەتان، هەروەها چاوەڕوانی هاوکاریکردنین لەسەر کارنامەیەکی نوێی بوێر کە لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانماندا یەکبگرێتەوە."
ئەوەشیخستەڕوو،" دۆناڵد ترەمپ، مارک روبیۆ و ئەمریکا، بە تەواوی ئامادەن بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ بەڕێزتان و حکومەتەکەتان."
تۆم باراک لەپەیامەکەیدا باسی لەوەشکردوە،" ئامانجیان بەشداریکردنە لە "بونیادنانی عێراقێکی خاوەن سەروەری، گەشەسەندوو، سەقامگیر و لە ئاشتیدا لەگەڵ دراوسێکانی؛ عێراقێک کە دەرفەت و گەشەپێدان بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی دابین بکات لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی سوودبەخشی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریک
