محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق له وتاری ماڵئاوایی كابینهكهیدا:
حکومەتەکەمان لە 28ی تشرینی یەکەمی 2022 دەستی بە کارەکانی کرد، ئەمەش دوای وەرچەرخانێکی سیاسی مەترسیدار کە وڵاتی هەژاند و نزیک بوو لە لێکەوتەی مەترسیدار.
عێراق توانی لهڕێگەی دیپلۆماسی هاوسەنگ و فراوانکردنی بازنەی دەستپێشخەرییە سیاسییەکانیەوە، پێگەی خۆی پێناسە بکاتەوە، هاوکات جەختی لەوه كردهوه ناچێته ناو میحوهره ناوچهییهكانهوه.
وهبهرهێنانی عێراق 114 ملیار دۆلاری تێپهڕاندووه.
لهكۆی 5300 پرۆژهی پهككهوتوو، 3250 پرۆژه لهكاردان.
ئاستی بهرههمهێنانی وزهی كارهبا بهرزبووهتهوهو گهیشتووهته 29 ههزار مێگاوات.
ژیان بۆ سهدان پرۆژهی تهندروستی گهڕاوهتهوه كه راوهستابوون ههروهها خزمهت له 22 نهخۆشخانهی نوێ دهستیپێكردووه.
لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گەیشتینە خۆبژێوی، کە لە ساڵی 2025 گەیشتە 6.2 ملیۆن تۆن.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی بێکاری لە 16.5% بۆ 13.5% کەمیکردووە.
963 هەزار خێزانی نوێ بۆ پرۆگرامی پاراستنی کۆمەڵایەتی زیاد کراون.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێوەرەکانی هەژاری لە 25% بۆ نزیکەی 10% دابەزیوە.
پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە راگرتنی سوتاندنی غاز، گەیشتوینەتە ئاستی 74%ی وهبهرهێنان، لە کاتێکدا كه حکومەتمان وهرگرت رێژهكه 52%.
کۆی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکانی عێراق لە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانهوه لە ساڵی 2022، بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تا سەرەتای ساڵی 2026 زیادیکردووە.
عێراق گرێبەستی گەورە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکانی وەکو بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی، تۆتال، شیڤرۆن، ئێکسۆن مۆبیل، و هالیبێرتۆن واژۆ کردووە.
هەنگاوی بەرچاومان لە پلاندانان و جێبەجێکردنی (ڕێگای گەشەپێدان) بڕیوه، ئەم پرۆژه کە بووەتە واقیع و چووەتە قۆناغی یەکەمی خۆیەوە، 100 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ دابین دەکات.
سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ یەکەمجار لە ماوەی 38 ساڵدا ئەنجامدرا، کە بنکەیەکی زانیاری گرنگ بۆ هەر پرۆسەیەکی گەشەپێدان یان پلاندانانی دروست دابین دەکات.
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا قەرزی دەرەکی عێراق لە نزیکەی 13 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیکەی 10 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.
هەڵاوسانی ساڵانە لە 7.5% بۆ 2.7% دابەزیوە.
ئێمە سیستەمی (ئیسكۆدا)مان جێبەجێ کرد، کە كاركردنی لە دەروازە سنوورییەکان بۆ ئاستێكی بێ پێشینه بەرزکردەوە لهبواری کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستندا.
حکومەتەکەمان توانیویەتی زیاتر لە 19 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆ بداتەوە.
نزیکەی هەزار کیلۆمەتر ڕێگای نوێی نوێمان بە سەرکەوتوویی دروستکرد و نزیکەی 130 ملیۆن مەتر چوارگۆشە شەقامەکانمان قیرتاو کرد.
دروستکردنی (12) پردی نوێ، چاککردنەوەی (42) پردی تر، و (16) پڕۆژەی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ تەنها لە بەغدا.
زیاتر لە (725) پڕۆژە لەلایەن تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدراون.
توانیمان زیاتر لە 383 ملیۆن دۆلار وەرگرینهوهو 33 کەسی تۆمەتباری گەندەڵی لە دەرەوەی وڵاتهوه بهێنینهوه.
حکومەتەکەمان
متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن گەڕاندەوە و بەشدارییەکی فراوانی مسۆگەر کرد
