
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، رێگریکردن لە پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بەفشاری ئەمریکا، واتای سازشکردنە لە بڕیاری نیشتیمانی و کپکردنی ئیرادەی گەل.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوەی ڕودەدات دەستوەردانێکی ئاشکرای ئەمریکایە لە کاروباری عێراقدا، ئەوەش بەتەنها پێشێلکاری دیپلۆماسی نییە، بەڵکو پێشێلکارییە بەرامبەر سەروەری نیشتیمانی و لێدانی ڕاستەوخۆی پڕۆسەی دیموکراسییە".
ئەوەشیخستەڕوو، رێگریکردن لەپەرلەمان لەژێر فشاری ئەمریکادا رێگە نەدرێت ڕۆڵی چاودێریکرن و یاسادانان بگێڕێت، پەکخستنی دامەزراوەکانی وڵاتە و قبوڵکراو نییە.
قەیس خەزعەلی باسی لەوەشکردوە، بەدەمەوەچونی ئەو فشارانە واتای سازشکردنە لە بڕیاری نیشتیمانی و گوێنەدانە بە ئیرادەی گەل.
وتیشی، مافەکانی حەشدی شەعبی بۆ قابیلی سازشکردن نییە، بەڵکو شایستەیەکی نیشتیمانی و ئەخلاقییە، میژوش لەو کەسانە خۆش نابێت کە دەستبەردار حەشدی شەعبی دەبن.
محەمەد سەردار