
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، هه‌رچه‌نده بڕیاربو ئه‌مڕۆ پاره‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5) بخرێته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كه دواكه‌وت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ سیستمی بانكی عێراق داخراوه و پڕۆسه‌كه كه‌وتوه‌ته سبه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كی كردوه و خشته‌ی موچه و ئاماده‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه خشته ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و پشكی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ڕه‌وانه ده‌كرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، خشته‌ی موچه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێش‌و ده‌بێت و ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیادا ناكرێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشدا دابه‌شكردنی موچه كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق