
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادری پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی; یاخوا داوەشێن کۆمپانیا و سەرمایەدارانی کورد کە لە ئاست ئەم برسێتی و بارودۆخە خراپەی خەڵکەکەتان چاوتان شۆڕکردووە.
دەشڵێت; باشە چیتان لێ کەم دەبێتەوە ئەگەر بە هەموتان بڕی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر موچە خۆرێک بەناوی هاوکارییەوە کۆبکەنەوە و بۆ یەکجاریش بێت ئەو چاکەیە لەگەڵ خەڵکی خۆتان بکەن؟.
موبارەك ئاماژەی بەوەش داوە، كە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٨ ئیشوکارێکی باشمان هەبوو کە مانگانە نزیکەی ٢٥ ملیون دینارمان بۆ دەمایەوە، لیستێکمان لە ناوی خەڵکی کەم دەرامەتی دەوروبەری خۆمان دروستکردبوو لە ١٥٠ هەزار تا ٥٠٠ هەزار بە گوێرەی بارودۆخی کەسەکە و کۆی گشتی مانگانە نزیکەی نۆ ملیون دینارمان دەدا بەو خەڵکە کەم دەرامەتانە کە دەکاتە ٣٦٪ ئەو قازانجەی هەمانبوو، بەو کارە هیچ زیانمان نەکرد و لە برسا نەمردین و بە سەربەرزی و خۆشەویستیەکی زۆرەوە لە ناو خەڵکی خۆمان ماینەوە.