نوێترین

recent

18/07/2025

دابەشکردنی زەوی لەشاری سلێمانی دەست پێدەکات.





دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەکات
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە هەولێر دەستیپێکرد و لە سلێمانیش ڕێکارەکانی دابەشکردن بەرەو کۆتایی دەچێت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی ڕایدەگەیەنێت: "تا ئێستا بە پێ دوائامار نزیكەی حەفتا هەزار ناوی وەزارەتە جیاواز ەكان گەڕاوەتەوە وە نزیكی چوارهەزار ناو ڕێكارەكانی بەرەو كۆتایی دەچێت بۆ ئەنجام دانی تیروپشك".
ئەوەشی خستەروو: "جەخت دەکەینەوە لەسەر زوو تەواوکردنی رێکارەکان تا لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەستبکرێت بە دابەشکردنی زەوی".
ئەمە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی زەوی بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لە هەولێر دەستپێکردەوە فەرمانبەرانی زەوی بوونەتە خاوەن زەوی خۆیان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085