
هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌رۆكێكی نوێ دیاری ده‌كات
وا بڕیاره، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و سه‌رۆك و ئه‌ندامی نوێ ده‌ست نیشان بكات.
عەباس محەممەد، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجه‌می كۆمەڵی دادگەری ئاشكرای كرد، ڕۆژی شه‌ممه، 19ی ته‌مووزی 2025، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت و له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پرۆسه‌كه كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتەبێژی كۆنگرەی پێنجه‌می كۆمەڵی دادگەری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كۆنگره‌كه به ئاماده‌بوونی 907 ئه‌ندام ده‌بێت، لە کۆنگرە دیاری دەکرێت چەند کەس یان کێ خۆی بۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کاندید دەکات، میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکیش کۆمیسیۆن دیاری دەکات و خۆیشی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، پارتێكی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانه و پێشووتر ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 31ی ئایاری 2005.