نوێترین

recent

29/07/2025

پلەکانی گەرمان نزم دەبنەوە کۆتایی بەشەپۆلی گەرما دێت.


 





شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت و کەشی هەوا فێنک دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ماوەى نزیکەى چەند رۆژێک بوو کاریگەرى ئەم شەپۆڵى گەرمایە رووى لە ناوچەکەمان کردبوو.
دەشڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما هەر بە بەرزى دەمێنێتەوە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە و ئیدارەى گەرمیان لە 49 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە کاریکەرى ئەم شەپۆڵە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتایى دێت و پلەکانى گەرما دەگەڕیتەوە سەر ئاستى ئاساى خۆى بۆ ئەم وەرزە.
ئەوەشی وتووە: پێشبینى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما (3-6) پلەى سیلیزى دەبێت لە سبەینێ چوارشەممە، تا چوارشەممەى داهاتوو هیچ شەپۆلێکى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان نیە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085