
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: “لەمڕۆوە دوایین دەرفەتی ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژە دیاری دەکەم، چاوەڕوانی لەوە زیاتر بێ مانایە، دەمەوێت هەڵسوکەوتی شایستەم هەبێت، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک نابینم”.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دەرفەتێکی ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژە دەداتە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا و ئەمشەو و یان سبەی ئەمە بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ بەر لە سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر کۆبوویەوە و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ ڕای گشتی کرد.
ترەمپ ڕایگەیاند؛ ئەو ٥٠ ڕۆژەی وەک وادەیەک بۆ ڕووسیا دیاری کردبوو کە لەگەڵ ئۆکراینا ڕێک بکەوێت، کەمی دەکاتەوە و لەسەر بنەمای دەرفەتێکی دیکە مامەڵە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا وتی، “من لەمڕۆوە دوایین دەرفەتی ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژە دیاری دەکەم، چاوەڕوانی لەوە زیاتر بێ مانایە، دەمەوێت هەڵسوکەوتی شایستەم هەبێت، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک نابینم”.
ترەمپ وێڕای ئاماژەدان بە پێویستی ڕێککەوتنی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا، ڕایگەیاند، ئەگەر بە پێچەوانەوە ڕێک نەکەون ئەوە گەمارۆکان و هەروەها دووهەمین خوولی پێناسە گومرگییەکانیان بەسەردا دەسەپێنێت
سەرچاوە میدیای خــەڵك.