
گرێ كوێره‌ی پێکهێنانی کابینەی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان نه‌كرایه‌وه و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا، هێشتا هه‌ردو حزب پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه ده‌كه‌ن كه له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خستیانه‌ڕو، خه‌ندان زانیویه‌تی، ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی داوای "پشكی هاوسه‌نگ" له پێگه سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، پارتیش له كۆی شه‌ش پۆستی سیادی ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی یه‌ك پۆست ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه تایبه‌ته‌كانی خه‌ندان، شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا تاوتوێی خاڵی ناكۆكیی كۆبونه‌وه‌ی ڕابردویان كردوه به‌ڵام جارێكی دیكه نه‌گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن، ئه‌وه‌ش دو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌م، پارتی پێداگری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێتی داوا ده‌كات هه‌مو پشك و به‌ركه‌وته‌كان به‌یه‌ك پاكێج دابه‌شبكرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبونه‌وه‌كان به خه‌ندان-ی وت، "یه‌كێتی داوای پۆینت ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، به‌ڵام پارتی ئاماده نیه له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان گفتوگۆ بكات تا له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێكنه‌كه‌ون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی پێداگری له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كات كه بۆی خۆی بن و له به‌رامبه‌ردا جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت بداته یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان
، یەکێتی لە بەرامبەر دەستبەرداربونی لە پۆستی سێ سەرۆکایەتیی هەرێم، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەردەگرێتەوە، واتا لە خولی داهاتودا هەرکەسێک کاندید بکات بەبێ رکابەر دەبێتە سەرۆک کۆمار و ئۆکەی و ڕەزامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوبارەیەوە لە ئێستاوە وەردەگرێت، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌زامه‌ند بێت به پێدانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه به پارتی.