بەشار ئەسەد دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی لە سووریا لە مۆسکۆوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جێهێشتنی سووریا پلانداڕێژراو نەبوو و دوای نزیکبوونەوەی "تیرۆریستان" لە دیمەشق بهەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی ڕووسی چوومە لازقیە و لەوێوە چاودێری شەڕم دەکرد، کاتی گەیشتنم بۆ بنکەی حمێمیم بۆمان دەرکەوت کە هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرگری کشاونەتەوە و شکاون. بۆیە وڵاتەکەی جێهێشتووە.
