نوێترین

recent

14/12/2024

هەسەدە"هاوکارى کردنی ماهـ..ـر ئە*سەدى دوورە لەڕاستیـەوە.



هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەى کەناڵى جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، گوایە هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئاسانکارى بۆ ماهر ئەسەدى براى بەشار ئەسەد کردووە بەرەو عێراق هەڵبێت دوورن لە راستییەوە.

 

هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەناڵى جەزیرە تۆمەتى بێ بنەماى خستووەتە پاڵیان کە دەڵێت، هەسەدە لەگەڵ رژێمەکەى بەشار ئەسەد مامەڵەى مادەى هۆشبەریان کردووە.

 

هەسەدە راشیگەیاندووە، پێویستە لەم کاتە ناسکەدا راگەیاندنەکان واز لە بەخشینەوەى تۆمەتى بێبنەما بهێنن و هەواڵى ناڕاست و چەواشەکارانە و تێکدەرانە بڵاونەکەنەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085