نوێترین

recent

01/11/2024

بانكێك 20 ملۆن دینار بە قەرز دەداتە هاووڵاتیان.

 


بانكی ڕافیده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی "پرۆژه‌ی ریاده‌"ه‌وه‌، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س قه‌رزی پرۆژه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌ كە بڕی هەر قەرزێك 20 ملیۆن دینارە.

ئاوێنە: بانكی ڕافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، " له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی پێدانی قه‌رزه‌كانی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه‌، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار قه‌رز به‌و كه‌سانه‌ دراوه‌ كه‌ به‌پێی قه‌رزه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری (پرۆژه‌ی ریاده‌) تۆماركراون ".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌ستپێشخه‌ریی ریاده‌ ئامانجی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ته‌ به‌ وزه‌ی گه‌نجان و سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "قه‌رزی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و كۆنتڕۆڵ و مه‌رجانه‌ی پێشتر دیاریكراون 20 ملیۆن دیناره‌ بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر داواكاری پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پرۆژه‌كه‌ی بخاته‌ڕو كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت جێبه‌جێی بكا

Picsart-24-02-23-21-31-09-085