نوێترین

recent

08/09/2024

بۆتە باو لەکوردستان رۆژانە کوران کچان هەڵدەخەڵەتێنن.


بۆتە باو لەکوردستان رۆژانە کوران کچان هەڵدەخەڵەتێنن لەبن چەتری خۆشەویستی و هاوسەرگیری بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان دەهێنن و دواتر وازیان لێدەهێنن و بەجێیان دەهێڵنن سزا دەدرێت بە بەندکردنی کە ماوەکەی لە 24 سەعات کەمتر نەبێت و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت بەپێیی ماددەی یاسایی 395 لەیاسای سزادانی عراقی


رۆژانە ئەم جۆرەکەیسانە لەهەکشان دایە لە دادگاکان وە بەشکی زۆری ئافرەتان بەهۆی بونی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ترس وهەرەشە کور بێ دنگدبێوناچار هانا بۆخۆکوشتن و وێران بوونی ژیانی خۆی دەبات ، بەڵام خۆش بەختانە ئێستا بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان و دادگاکان زۆر خزمەت بەئافرەتان و کچانیان کردیە ،من وەک پارێزەرێک هانی ئەو کچ و ئافرەتانە دەدەم نەترسن کاتێک بەکارهێنران لەژێر چەتری خۆشەویستی و هاوسەرگیری لە لایەن کوران و پیاوان بێ دنگ نب کاتێک زوڵمیان لێ دەکرێت بڵکو رێگای یاسایی بگرنە بەر و سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی کوران و پیاوان نەتوانن چیتر لەژێرەوە گاڵتە بەهەستو سۆزی ئافرەتان بکەن وەک کاڵا بەکاریان بهێنن و دواتر کە حەزو ئارەزوویان تێربوو فرێیان بدەن...بۆیە بەیاسا دتوانن توندترین سزای ئەو کەسە بدەن

هەرکەسێک لەگەڵ ئافرەتێک پەیوەندی هەبێت و سەرجێی لەگەڵ بکات کە تەمەنی 18 ساڵ بێت وە بەڵێنی هاوسەرگیری پێبدات وە دواتر پەشیمان بێتەوە لەو بەڵێنەی کە پێی داوە سزا دەدرێت بە بەندکردنی کە ماوەکەی لە 24 سەعات کەمتر نەبێت و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت بەپێیی ماددەی یاسایی 395 لەیاسای سزادانی عراقی

کاتێک کورێک بەلێن (وعد) ئەیات بەکچێک یاخود ئافرەتێک کە زەواجی لەگەل بکات وە لەژێرکاریگەری ئەم بەڵێنە کچەکە هەڵدەخەڵەتێنێ و زۆر شت لەپێناوی ئەکات تا دەگاتە سێکس کردن لەگەڵی دواتر کورەکە کە گەیشتە مەرامی خۆی وازی لێ ئەهێنت و بە جێی ئەهێڵێت .

٭ یاسای سزادانی عێراقی لەماددە (۳٩٥) سزای بۆ ئەم تاوانە دیاری کردووە بەڵام پێویستە ئەم مەرجانە بێتەدی :

1_ سێکس روبدات لەنێوان هەردوکیان لەژێر کاریگەری بەڵێندان بەهاوسەرگیری .

2_ کورەکە ئامادە نەبێت زەواج لەگەڵ کچەکە بکات .

3_کچەکە (۱۸) ساڵی تەواو کردبێت .
بەڵام
🔸تەنها بەڵێندان بەهاوسەرگیری تاوان نییە بەڵکو مەرجە کرداری سێکس رووبدات
🔸بەڵێندان بەهاوسەرگیری مەرج نییە تەنها تایبەت بێت بە کچ بەڵکو ئەکرێت ژنێک بێت پیاو بێت

🔸ئەبێت کورەکە مەبەستی هەڵخەلەتاندن بێت و زەواجی لەگەڵ نەکات بەڵام ئەگەر بچێت بۆ داخوازی کچەکە رازی نەبێت یان باوکی رازی نەبێت تاوانەکە تشکیل نابێت
🔸ئەبێت کچەکە (۱۸) ساڵی تەواو کردبێت ئەگەر نا سێکس کردن لەگەڵ خوار تەمەنی (۱۸) ساڵ ماددە یاساییەکە ئەگۆرێت بە (۳۹۳ ) ی.س تاوانی دەست درێژی بۆ سەر ناکام ماددە سزاییەکە تونتر دەبێت
🔸ئەبێت کچەکە رازی بێت بە سێکس کردن ئەگەر کچەکە رازی نەبێت بە سێکس کردن ماددەکە ئەگۆرێت بۆ ماددە (۳۹۳ ) ی.س تاوانی دەست درێژی سێکسی سزاکە تونترە

٭ئەوە سزای یاسایەکەی ماوەکەی لە 24 سەعات کەمتر نەبێت و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت بەپێیی ماددەی یاسایی 395 لەیاسای سزادانی عراقی

پاريزه ري. راوئژكار ًـ لانه ئامان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085