دواى کۆبونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی هەرێمی کوردستانو عێراق لەهەولێر، حكومهتى عێراق ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئامانجی کۆبونەوەکە، لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵیو حکومەتی هەرێمه سەبارەت بەپرسە جیاوازەکان، بەتایبەت پرسە ئابورییو داراییەکان".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەشارى هەولێر، پێشوازیی لەوهفدى ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بەسەرۆکایەتیی د. فوئاد حوسێن سەرۆکی ئەنجومەنەکەو جێگری سەرۆک وەزیران کرد.
لهبارهى ئهو كۆبونهوهیهش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ئامانجی سەردانەکەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی فیدراڵ بۆ هەولێر، یەکخستنی دیدگەکانە بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراقو هەرێمی کوردستان".
