نوێترین

recent

30/09/2024

زنایاری لەسەر شــەڕەکـەی هەولێرئاشکرا کرا.

 



لە شاری هەولێر شەڕ لەنێوان پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و فەرماندەیەکی سەربازی پارتیدا ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەیەکدا لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی ڕوویداوە و دەستڕێژی گولە کراوەو کەسێک برینداربوو.

هەروەها پارتی دوای شەڕەکە، جوڵەی بەهێزەکانی دژە تیرۆر کردووەو ئاسایشی هەولێریش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە دەکەن.

لەڕونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "دوای ئەوەی بنەماڵەی قهاری سابیر علکە  پرسەیان هەبووە لە مزگەوتی ڕەشاد مفتی شاری هەولێر شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە ، لە لایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێ بهڵێت و ڕەزامەند نەبوون لەسەر سەردانەکەی ،چونکە لە ڕابردوو دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شاڵاو شەهید کراون".

دەشڵێت، " بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقالەیان و پاسەوانەکانی شاڵاو بە بێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردۆتەسەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە لە ئەنجام هاووڵاتیەک  بە گوللەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار  کراوە ، لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە و لەم کارەنایاساییە بەشداربوونە ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085