
شێخ هاڕوون دەستگیرکرا
ڕاگەیندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز کەسێکی فێلبازی بە ناوی(شێخ هاروون)دەستگیرکرد.
لەلایەن کارمەندانی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١ توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنوری قەزای رواندز هاتبوو بۆ فیڵکردن لە هاولاتیان، هەر لەدوایی دەستگیرکردنی، بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی رواندز ئاگادارکرایەوە دەست بەلێکۆلینەوەیەکی وورد کرا، تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاڕوون )داناوە.
ماوەی نزیکەی دوو سالە فێڵ لە خەڵك دەکات بەناوی سحرو جادوو لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە ودروست کردنی پەیوەندی لەگەل ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵك کردووە لە شارە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان.
ووتەی بەشێك لەوکەسانە وەرگیراوە کەفێڵیان لێ کراوە، بۆیە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.
داواکارین لەهاوڵاتیانی بەرێز، خۆیان بپارێزن لەو ئەکاوەنت و سناپ چات و تیک تۆکی بە ناوی نوشتەو سحر و جادوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز
١٠ی ٨ ی ٢٠٢٤