نوێترین

recent

10/08/2024

یەکێتی توانی پۆستی پارێزگاری کەرکوك بباتەوە.

 



کۆبونەوەى سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان تایبەت بە کەرکوک کۆتاییهات و فراکسیۆنى یەکێتى و کریستیان چونە هۆڵى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکەوە.

هەرچەندە بڕیاربوو کاتژمێر 8ى ئەمشەو کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە هوتێل ڕەشیدى بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆى ڕێکنەکەوتنى کۆتایی لایەنەکانەوە کۆبونەوەکە دواکەوت.

ئێوارەى ئەمڕۆ کۆبونەوەى سەرکردەى بەشێک لە لایەنە براوەکانى کەرکوک بەبێ بەشدارى پارتى و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکان لە بەغدا دەستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەکە کۆتاییهات.

هەرچەندە نازانرێت وردەکارى ڕێککەوتنى لایەنەکان چییە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا ئەندامانی یەکێتی و کریستیانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک چوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە بەغدا.

بەپێى زانیارییەکان، بەشێک لەلایەنەکانى کەرکوک کە ژمارەى ئەندامەکانیان لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک 10  ئەندامە ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی و پارێزگارى کەرکوک بۆ یەکێتى دەبێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085