
به‌گوێره‌ى ڕیزبه‌ندى كاندیده‌كانى لیستی (هاوپه‌یمانى كەركوك هێزو ئیرادەمانە)، كاندیدێكى دیكه له‌و لیسته شوێنى ڕێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه له‌ئه‌گه‌رى ده‌رچونى مه‌سومى كۆمارى بۆى.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، عەبدوڵڵا میروەیس ده‌چێته شوێنەكەی ڕێبوار تەها له‌لیستى (هاوپه‌یمانى كەركوك هێزو ئیرادەمانە)، ئه‌مه‌ش لەحاڵەتی دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ دەستبەكاربونی ڕێبوار تەها، وەكو پارێزگاری كەركوك، عەبدوڵڵا میروەیس دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەوەش بەگوێره‌ى ڕیزبەندی دەنگی كاندیدەكانی لیستی (كەركوك هێزو ئیرادەمانە).
عەبدوڵڵا میروەیس بەچوار هەزارو 789 دەنگ، دەنگی شەشەمی لیستەكەی بەدەستهێناوە.
شه‌وى ڕابردوو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه له‌شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ڕێبوار ته‌ها كاندیدى ژماره یه‌كى لیستى هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه به‌پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا.