نوێترین

recent

11/08/2024

ئەرکی یەکێتی لەشاری کەرکوك قورسەو لێرەەوە دەست پێ ئەکات.

                                                      دواجار و دوای حەوت ساڵ یەکێتی پۆستی پارێزگاری وەرگرتەوە ، ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ یەکێتی وەک حزبی یەکەمی کەرکوک، وەک خۆیان دەڵێن و باسیان کردوە نیگەرانن لەو دۆخەی کەرکوک نیگەرانن لە خراپ بە کار هێنانی دەسەڵاتەکان لە لایەن ڕاکان جبوریەوە.

بەڵێنیانداوە دوای وەرگرتنەوەی دەسەڵات، هەموو ئەوانە ڕاست بکەنەوە، کە کوردی کەرکوکی بەگشتی و جەماوەی یەکێتی بە تایبەت نیگەران کردوە.
یەکێتی بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو دۆخەی کەرکوک دەزانرێ یەکێتی بە بەرپرسیار دەزانرێ ، کە داڕێژەری شانزەی ئۆکتۆبەر و و گوایە کەرکوکی فرۆشتوە.
بردنەوەی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەلەێکی باش بوو بۆ یەکێتی، تا بتوانێ هەموو هەوڵەکان بخاتە گەڕ و ئەوەی شەوی ڕابردوو لە بغداد ڕویدا بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە و پۆستی پارێزگار بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە.

یەکێتی بێ گوێدانە نیگەرانیەکانی پارتی و بەشێک لە عەرەبی سونە و بەرەی تورکمانی ، یارییەکەی لە پێناوی خۆی یەکلایی کردەوە، ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرد و دەیوت بەرەو وەرگرتنەوەی دەسەڵات ئەنجامی دا.

ئێستا یەکێتی بەرپرسیارێتی قورستری لە پێشە، بە جۆرێک لە پێش شانزەی ئۆکتۆبەر بۆی قورسترە، چونکە دۆخی کەرکوک ئێستا زۆر جیاوازترە لە پێش شانزەی ئۆکتۆبەر.
یەکێتی چارەسەرکردنی دۆخی جۆتیارانی کوردی کەرکوکی لە پێشە.
یەکێتی دەبێ ئەو هەموو هەڵەیە ڕاست بکاتەوە کە لەم ماوەیە لە کەرکوک کراوە و لە هەمووشیان ئەوی پێ تۆمەتبار دەکرێ کە ئەگەر شانزەی ئۆکتۆبەر ڕوی نەدایە ئەوانەش ڕویان نەئەدا
یەکێتی دەبێ ئەوە بزانێ تۆمەتبار کراوە ،بە فرۆشتنی کەرکوک بۆیە دەبێ بیسەلمێنێ ئەوەی پێشتریش کردویەتی لە پێناو کەرکوک و کەرکوکیەکان بوە وەک خۆیان دەڵێن.
بۆیە یەکێتی بەرپرسیارێتی قورسی لە سەر شانە ، هەموو چاوەکان ئەم ماوەیە لە سەر یەکێتی دەبێ ئایا ئەوەی دەیوت پێش ئەوەی پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە ، لە گەڵ کەرکوکیەکان ئەنجامی دەدات یان بەس قسە بوە و بانگەشەی هەڵبژاردن بوە

یەکێتی دەبێ خۆی باش ئامادە بکات بۆ چەند پێشهاتێکی گرنگ و مەترسیدار لە کەرکوک ، کە لەو ماوەیە پێتە ئاراوە و دۆخێکی خراپتر دروست بکات
ئێستا کەرکوک لە قۆناغێکی هەستیارە، چاوەڕێین بزان یەکێتی چۆن مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخە دەکات.
ئایا چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات و لە چاوەڕوانی داوای لایەنگران و ئەندامانی و خەڵکی کەرکوک دەبێ.؟
یان دۆخەکە ئێستا جیاوازە و یەکێتی تەنها دەتوانێ لە ڕوی خزمەتگوزاریەوە چەند پرۆژەیەک پێشکەش بکات و لە ڕوی سیاسیشەوە دۆخە بەرەو خراپتر یان هەلێک هاتۆتە پێش و چانس دەداتە یەکێتی هەڵەکان ڕاست بکاتەوە.

ئیتر کورد دەڵێ ئەوە عەرز و ئەویش گەز ، تۆپەکە لە ساحەی یەکێتیەوە بزان چۆن دەتوانێ یاری بکات و هاندەرانی ڕازی یکات

چیانووری/ڕۆژنامەنووس
Picsart-24-02-23-21-31-09-085