سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کاندیدبوونی شێروان شێروانی لە لیستی هەڵوێست رەتکردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی کاندیدەکانی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق و دەستەی دەستپاکی هەرێم و عێراق کردووە، لە ئێستادا ئەو چوارشوێنە لە لێکۆڵینەوەی فایلی کاندیدەکاندان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم شێروان شێروانی و چەند کاندیدێکی تری رەتکردووەتەوە، شیروان شیروانی ماوەی چەند ساڵێکە لە زینداندایەو لەلایەن رەوتی هەڵوێستەوە، وەک سەرۆکی لیست لە بازنەی هەولێر کاندیدکراوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ کاندید بونی رەتکردووەتەوە، (درەو) زانیویەتی هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی ناوی شێروان شێروانی لە لیستی کاندیدەکاندا بمێنێت، بەبیانوی ئەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێکی سیاسیە لە دژی شێروان شێروانی.
