نوێترین

recent

23/08/2024

٣٠ هەزار ناو لە لیستی مووچەی هەرێم لابران کە بە نایاسایی و فێڵ زیادکرابوو.

 


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بە فشاری بەغدا ئەو ٣٠ هەزار ناوەی ئەم مانگە بە نایاسایی و فێڵ زیادکرابوو بۆ سەر لیستی مووچەی هەرێم، لابران و هەرێم دیسانەوە لیستەکە دەنێرێتەوە بۆ بەغدا.هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و زۆربەیان فەرمانبەرن و دۆسیەی تەواویان هەیە، لە حکومەتی عێراقیش سوودمەندن لە هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی. وتیشی، لەجیاتی راگرتنی مووچە پێویست بوو وەزارەتی دارایی عێراق هاوکارییەکە رابگرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوەشی خستبووە روو، چەند کەسێک هەیە ناوی چوارییان دووبارەیە، بەڵام ناوی دایک و تەمەنیان جیاوازە، بۆیە لە لیستی مووچەدا هەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی هەرچی رێگایە دەیگرنە بەر بۆ ئازاردان و چەوساندنەوەی مووچەخۆران و تەواوی هاوڵاتییانی هەرێم، بەجۆرێک لە سایەی حکومڕانی ئەو دوو حزبەوە، لەلایەک هاوڵاتیان بەدەست گرفتی بێئاوی و کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و خراپی دۆخی رێگاوبانەکان و کەمی خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە دەناڵێنن، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەکەیاندا؛ مانگانە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە دوا دەکەوێت و دەگاتە ئەو ئاستەی ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژ مووچەخۆران یەک مووچەش وەرناگرن، لەکاتێکدا دەبێت هەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچەیەک وەر بگرن.

لە ئێستاشدا، مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی نۆ نزیک دەبنەوە و تا ئێستا دیار نیە کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت، هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمیش حکومەتی کاربەڕێکەر بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە دەزانن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085