"سودانی لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت"
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوەی سێ مانگە لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت و حكومەتی عێراق دەیەوێت پرسی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلابكاتەوە.
وتیشی، " سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت بەو پێیەی تائێستادا بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێنەکراوە و جگەلەوەش بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەو كێشانەی لە لیستەكاندا هەبووە چارەسەردەكات".
