
بەپێی پێش بینیەکانی چاودێرانی سیاسی چاوەڕوان ئەکرێت لەهەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان دا پاراسەنگی هێز و گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی دا بێتە ئاراوە
،بەمەرجێك کاندیدەکاننی هەڵقوڵاوی ناوجەماوەری خەڵكی کوردستان بێت. خاوەنی پێشنەیەکی باشی کۆمەڵایەتی وسیاسی بن.
-ئەم هەڵبژاردنە ئەگەر لەوادەی خۆی دا ئەنجام بدرێت بۆ یەکێتی چارەنوسازە دوا فڕەی سەرکەوتنی یەکێتی ئەبێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا
لەبەر ئەوە سەرۆك لیست کاریگەری سەرەکی لە لەسەر هەڵباردن، دواتر کاندیدەکان هەیە
یەکێتی ئەبێت بۆ دیاری کردنی کاندیدەکان و وسەرۆك لیستەکان بگەڕێنەوە ئەنجوومەنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی وکەسانی دڵسۆز و ڕیك خستەنکانی ناوخۆ ودەرەوە. پرس وڕا بە کادیرانی یەکیتی لەسەرەوە تاخوارەوە بەشداربن چوونکە هەتا ئیستاش سەرەڕای نادادی حیزبی وناکۆکی سیاسی کەسانێكی باش لەناو یەکیتی دا
هەن هەرگیر ڕێگا بەوە نادەن یەکێتی هەڵخلیسکێت و تووشی شکت ببێتەوە،
ئێمە تەنها ئەتوانین بەرچاو ڕوونیەك بدەینە سەرۆکی یەکێتی کاك پافڵ وەك سەرۆکی
یەکیتی و کاربەدەستانی ئیستای ئەو حیزبە، ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسازە بۆیە ئەبێت کاری جیدی و وردەکاری تێدا بکرێت/ چونکە گۆڕانکاری لەسەرەتاوە دەستی پێکردووەو لەیك بازنەیی یەوە گۆڕدرا بۆ فرەبازنەیی و کۆمیسیون ڕێ وشوێنی تایبەت ئەگرێتە بەرو کۆتاکانیش بەهێندەی حەجمی خۆیان کورسی ئەهێنن و
وەلێ ئەگەر گوێ ڕایەڵی کادیر وپێشمەرگەی دێرین وکەسانی دڵسۆزن نەبن دڵنیابن مێژووی کاك نەوشیروان ئیفلیج کردنی یەکێتی دووبارە ئەبێتەوە!چوونکە هێزی نوێ و باڵی نوێ لەیەکێتی جیابۆتەوە و دروست بووەو بەهاوکاری ووڵاتانی ئیقلیم و چەند لایەنێك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەکەن. بەپێی زانیاریەکان کۆمیسون ڕێ وشوێنی توند وتۆڵی لەم هەڵبژاردنەدا گرتۆتەبەر
.ئومێدی سەرکەوتن بۆ حیزبی شەهیدان ئەخوازین
Atta Abdulla عطا حاجی عــەبدووڵا
18/07/2024