نوێترین

recent

05/05/2024

تەیف ‏سامی ‏: ‏وردەکاری ‏تەواوەتیم ‏دەوێت ‏تا ‏مووچەی ‏خانەنشینی ‏هاوتای ‏عێراق ‏بکەم


جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی موچەی خانەنشینان و هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێی راگەیاندوون، هەرێم كار بە یاسا كۆنەكان دەكات و كار بە یاساكانی عێراق ناكات، بۆیە موچە هاوتا ناكرێت
دەشلێت، وەزیری دارایی بە رونی پێی وتوون، هەرێم تائێستا وردەكاری وردی لەبارەی موچەی خانەنیشنان و پلە و كارەكانیان بۆ نەناردوون
 لەكاتێكدا بۆ هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و لەناویشیاندا خانەنشینان، دەبێت زانیاری تەواوی پلە و ساڵی خزمەت و ئاستی بروانامە و زۆر وردەكاری دیكە لای بەغدا هەبێت ئەو كات كەمترین موچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبێتە شەش سەد هەزار دینار هاوشێوەی ئەو خانەنشینانەی لەعێراق موچە وەردەگرن
هاوكات، بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری ئامادە كردووە و دەیەوێت بۆ مانگی پێنج كەمترین موچە كە دوو سەد و بیست هەزار دینارە هاوشێوەی عێراق بكرێتە شەش سەد هەزار دینار
Picsart-24-02-23-21-31-09-085