نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

04/05/2024

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی:گەورەترین ناڕەزایی لە سەرشەقامەکان پیشانی ناوخۆ وعێراق دەدەین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
مامۆستایانی سەرمەشق و هەڵگری. مەشخەڵی گۆڕانکاری ڕاستەقینە 
بزوێنەر وداینەمۆی خەباتی مەدەنی سەربەخۆ
فەرمانبەرانی ستەملێکراو
خانەنشینانی دووجار قوربانی دەستی دەسەڵاتی کوردی
   دەسەڵاتی موچە دزی کوردی ،وادیارە هێشتا تێری نەخواردووە لە ئازاردانی مەبەستداری هەمووان بێ جیاوازی.
لەبەرئەوە پێداگرە لەسەر عینادی و سوورن لەسەر تاڵانکردنی گیرفانتان و سەپاندنی هەژماری بەدناویان لەژێر ناوی جیاجیادا
ئەم دەسەڵاتە بە مەبەست نایەوێت بانکەکانی ڕەشید وڕافیدەین بە کاری تەوطینی موچەکانتان هەستن و لەمپەر وڕێگری جۆراوجۆر دروست ئەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە تەوطین وهاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە عێراقیەکاندا.
بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مژدەی ڕزگاربوونی یەکجاری بوو لە دەست چەتە سیاسیەکان ،بەڵام بەداخەوە هەر ڕۆژە وبە بیانوویەک ڕێگری دروست ئەکەن لەبەردەم بڕیاری دادگادا.
دەستەکەمان پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆپیشاندەران وئێوەی ئازیز دژی سەرجەم پیلانگێڕی و ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی دەسەڵاتی موچە دزی کوردیە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقیانەی موجامەلە و هاوکاریانن لەو کارە نەگریس ودژ بە یاسایەدا.
هەموومان بەیەک دەنگ ڕایدەگەیەنین کە ئامادەین ئەم پیلانگێڕیەی دەسەڵات لەگۆڕ بنێین و گەورەترین ناڕەزایی لە سەرشەقامەکان پیشانی ناوخۆ وعێراق بدەین ،هەتا هیچ کەس ولایەنێک جورئەتی ئەوەنەکات ویستی نەگریس و حەزی نەخۆشی بسەپێنێت بەسەر هەموواندا
ئێمەی چینی مامۆستایان وفەرمانبەران وخانەنشینان ،تەنها وتەنها بە تەوطین کردنی موچەکانمان لە هەردوو بانکی ڕەشید وڕافیدەین ڕازی دەبین و سەرجەم بانک و هەژمارەکانی تری دوکانە سیاسی وبازرگانیەکان ڕەت ئەکەینەوە 
بانکێک پێشتر نەیتوانیبێت پارەکانی خۆی لەدەستی چەتەکانی هەرێم بپارێزێت ، چۆن گەرەنتی موچەی سەدان هەزار فەرمانبەردەکات؟!
 لەکۆتاییدا هۆشداری ئەدەینە هەمووان کە یاری بە ئاگر نەکەن و ئارامی مامۆستایان وفەرمانبەران تاقی نەکەنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085