نوێترین

recent

09/01/2024

بەغداد دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدات،

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، شاندەكەی هەرێم شەوی رابردوو لە بەغداد گەڕاوەتەوە و پێشنیازكراو تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە رەوانەبكرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو شاندی هەرێم لە بەغداد گەڕاونەتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 كراوە و هەرێم دوو پێشنیازی هەبووە كە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ نەناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە.

راشیگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم بۆ دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە پێویستە كورد یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بێت و پێشنیازیشكراوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085