پارێزەر ھێڤار محمد عومەر
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 100 ساڵ لە دروستبوونی عیراق و پاشان ململانێ سیاسیەکانی عیراق و ناوچەكە و هێزە داگیركەرەكان لە كوردستان ، جارێكی تر كەركوك وێڕای هەستیاری بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان بەگشتی ، شوناسی كوردستانی بوونی خۆی سەلماند وەكو بەڵگە و دیكومێنتی یاسایی و مێژووی و دەستووری و سیاسی حاشا هەڵنەگر كە ئەم شارە شارێكی كوردستانیە و گەلانی عیراق كە 100 ساڵە كورد تێیدا دەژی لەو شارە و لە ژێر چەتری سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سیاسەتە نوێیەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و نەخشە ستراتیجیەكانی بۆ مانەوەی كوردستانی بوونی شاری كەركوك و بەرقەرار كردنی سەقامگیریی و ئارامیی بۆ ئەم شارە كە بە هۆڕنی ئوتۆمبێڵەكەی زەنگی سەركەوتنی بۆ پڕۆسەی كوردستانی بوون و نیشتمانی بوونی كەركوك و كەركوكیەكان بە كوردستان و عیراق ڕاگەیاند ، بەڵێ پرسی كەركوك و چارەسەركردنی مادەی 140 ی دەستوری عیراق بۆ قودسی كوردستان و ناوچەكە دەبێت لە ڕێگەی دەستوریی و ئەنجامدانی پڕۆسەی دیموكراسی كە لە دەستوری عیراقی هەمیشەیی ساڵی 2005 هاتووە كە چەندین میكانیزم و رێگەی دەستوری بۆ دیاری كردوە ، بێگومان یەكێك لە میكانزمەكان ڕاپرسیە كە لە دوای ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ئەم ناوچەیە ئەنجام دەدرێن ، بۆیە لە ئێستادا (ی.ن.ك )و كورد و كوردستان لەبەردەم قۆناغێكی نوێدان بۆ بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی شاری كەركوك و درێژەدان بە خەباتی ڕزگاریی و ئازادیی و دیموكراسیی و نیشتمانیی بۆ خەڵكی كەركوكی دڵسۆز و بوێری ئەم شارە قارەمانە، كە بێگومان كەركوك بە قوڵایی ستراتیژی پرسی كورد و كوردستان دادەنرێت لە نێو هاوكێشە سیاسی و نیشتمانی و ئیقلیمی و جیهانیەكاندا، چونكە ئاشكرایە كە وڵاتە زلهێزەكانی جیهان بە درێژایی مێژوو چاویان لە نەخشەی ئابووری وسیاسی و جیۆسیاسیە، بۆیە كەركوك بە سەكردایەتی ( ی.ن.ك ) بەوپەڕی بوێری و ئاڕاستە جیاوازەكان و ئاڕاستە نیشتمانیەكان بۆ مانەوەی دۆخی كەركوك بە هەڵپەسێراوی لە 18/12 بە ڕابەرایەتی سەرۆك بافڵ توانرا داستانێكی دیموكراسی دیكە تۆمار بكرێت و مێژووی كورد و كوردستان و نەتەوە و نیشتمان پرشنگدار بكات و دەستی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان بۆ نەتەوەكانی تر درێژ بكات و كەشوهەوایەكی دیموكراسی و بەبێ جیاوازی فەراهەم بكات ، كە ئێمە لە پێناو خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراق هەمیشە لە مەیدانداین و كەركوكمان بەجێنەهێشت و بەجێی ناهێڵین و بەردەوام دەبین لەخەباتی شارستانی ودیموكراسی و دەستوری و نیشتمانی وەكو مافێكی تەواوی گەلەكەمان كە لەم پێناوەدا مێژووی كورد و ( ی.ن.ك) گەواهی بۆ قوربانیەكانمان دەدەن ، هەر بۆیە سەقامگیری لە عیراق و لە ناوچەكە پەیوەستە بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك و دڵنیانین لە حیكمەتی سیاسەتەكانی سەرۆك بافل و نەخشە ڕێگای دیموكراسی و نیشتمانی نوێ بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ شارێك 100 ساڵ قوربانی دەدات بۆ مانەوە و ژیان..
