سه‌رنجێك كه به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم هێڤار محەمەد عومەر* ده‌ست و په‌نجه و قه‌ڵه‌می ئازادی و بوێر كۆتوبه‌ند ناكرێت، ئه‌مه خه‌سڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوودا خه‌می گشتی و مافی گشتی خه‌ڵك بۆته ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانیان. زیندان رێگه له ده‌نگ و ئیراده‌ی ئازاد ناگرێت یه‌كێك له‌و كه‌سانه هاوكار و هاوپیشه‌مان (شێروان شێروانی)ییه، كه ئاشكرایه و له مێژوودا سه‌لمێندراوه زیندان رێگه له ده‌نگ و ئیراده‌ی ئازاد ناگرێت، بۆیه پێویسته كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌بگه‌ن كه ره‌وشی مافی مرۆڤ و ئاستی ئازادی راده‌ربڕین له ئاستێكی زۆر خراپ و مه‌ترسیداردایه، كه ئه‌مه بێگومان پڕه‌نسیپ و بنه‌ماكان له ده‌ستووری عیراقدا چه‌سپاوه و ئه‌م مافه جێگیركراوه و ناكرێت و نابێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مافه ده‌ستووریانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كارمه‌ندانی دام و ده‌زگا ئه‌منی و حكومییه‌كان و پارێزه‌راندا بكرێت و ناڕه‌وایه و نایاساییه، كاتێك سه‌كۆ و مینبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندنی ده‌نگی ئازادی و بوێری، كه داكۆكی له ئاڕاسته‌ی گشتی و داواكاریه‌كان ده‌كات، له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و ویژدانی و ئه‌خلاقی. کپکردنی دەنگی ئازاد هەروەها به‌كارهێنانی دام و ده‌زگا یاساییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، خۆی له خۆیدا تاوانێكی ناڕه‌وایه ده‌رحه‌ق به گه‌ل و نشتیمان، بۆیه ئێمه وه‌كو پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نووس ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی به‌ره‌ی گه‌ل و ره‌وتی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ئاشتی و ده‌نگی پێشكه‌وتوخوازان، له‌م باره‌یه‌وه داواده‌كه‌ین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان له هه‌رێمی کوردستان و ناوەند له به‌غدا و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به ئه‌ركی پێویست و مێژوویی خۆیان، سه‌ربه‌خۆیانه و بابه‌تیانه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره و ریگه به‌وه نه‌درێت به ناوی یاساوه، مافی سروشتی و ده‌ستووری له ئازادی ڕاده‌ربڕینی مرۆڤ بگرێت. پێوه‌ره یاسایی و ده‌ستورییه‌كان به‌پێی پێوه‌ره یاسایی و ده‌ستورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌موو جیهاندا، به‌تایبه‌تی کە له ماده‌كانی (37) و (38)ی ده‌ستووری عیراقدا هاتووه هەروەها له‌سه‌رجه‌م رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ساڵی (1948)دا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دیاردانه كه رووده‌ده‌ن له هه‌رێمی کوردستاندا به‌ده‌ر له یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماكان و پڕه‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و بڕگه و ده‌ق و رۆح و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستوور، ئه‌زموونی رابردوو و ئێستا و ئاینده‌مان، ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه، به له ده‌ستدانی شه‌رعییه‌تی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، وه‌كو تاوانێكی مێژوویی دژ به گه‌ل و نشتیمان
