نوێترین

recent

04/02/2023

نە فەیسبوکم هەیە نە هیچ پلاتفۆرمێکی تری سۆشیاڵ میدیا

نە فەیسبوکم هەیە نە هیچ پلاتفۆرمێکی تری سۆشیاڵ میدیا
بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نەماوە و لە ئایندەشدا نامبێت
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، کە "ماوەیەکە پەڕەیەکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی منەوە ئاژاوە دەنێتەوە، هێرش دەکاتە سەر هەندێک لایەن و کەسایەتی و پشتگیری لە کەسێک دەکات.
باسی لەوەشکردووە ئەو پەڕە ساختەیە، "بۆ سەلماندی ئەوەی کە ئەو پەڕەیە ساختەکاری نییە، وێنەی دایک و باوکم و لەتە دۆکیۆمێنتێکی لە ئەرشیڤی باوکم بڵاوکردووەتەوە".
لە کۆتایی روونکردنەوەکەشیدا هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاندووە: "نە فەیسبوکم هەیە، نە هیچ پلاتفۆرمێکی تری سۆشیاڵ میدیا. هەروەها بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نەماوە و لە ئایندەشدا نامبێت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085