نوێترین

recent

02/01/2023

مام جەلال بۆ نەوشیروان مستەفا: من بیستوومە تۆ چاوی لوتفت لە ئاستی من نوقاندووە، دەی من ئەوە ناکەم، من ئامادەم بێم بۆ لات، لە هەر شارێک تۆ دای دەنێیت.

مام جەلال بۆ نەوشیروان مستەفا:

من لە پێناوی یەکێتیدا چومە بۆ لای کەسانی وەها، کە کڵاشە کۆنەکەت تاجی سەریان دەهێنێت
سەڵاح ڕەشید نوسەری کتێبی بروسکەنامە- نامەو بروسکەی نێوان مام جەلال، 

مەسعود بارازانی، نەوشیروان مستەفا، نامەیەکی مام جەلال بۆ نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکات.
نامەکە بۆ ئاشتکردنەوەی نەوشیروان مستەفا نوسراوە پاش ئەوەی بەچەند هۆکارێک دڵی لە مام جەلال دەڕەنجێت.
مام جەلال لە بەشێکی نامەکەدا دەنوسێت؛ من بیستوومە تۆ چاوی لوتفت لە ئاستی من نوقاندووە، دەی من ئەوە ناکەم، من ئامادەم بێم بۆ لات، لە هەر شارێک تۆ دای دەنێیت، پێم خۆش نییە بێیت بۆ لام، چونکە دەمەوێ تاکو بە راشکاوی هەموو قسەی خۆمت بۆ بڵێم، تۆ جێگە دانێ و من دێم بۆ لات، کاکە نەوە من لە پێناوی یەکێتیدا چومە بۆ لای کەسانی وەها، کە کڵاشە کۆنەکەت تاجی سەریان دەهێنێت، ئیتر چۆن نایەم بۆ لای تۆ، حەز دەکەی زویربە، من دێم - بکل فخر و اعتزاز- چاکت دەکەمەوە و دێم بۆ لات.
بۆچی تۆ گفتوگۆ لە گەڵ سەدام بکەی، لەگەڵ هەڤاڵ و براو هاوڕێی دێرینی خۆت نایکەی؟ براگیان کاکە نەوە، دەست بخەرە سەر ویجدانی خۆت، بیرێکی قوڵ لە وەزعی کورد و (ی.ن. ک)و برایەتی خۆم و خۆت بکەرەوە، ئەوسا بڕیار بدە.
لێم زویر مەبە، بە بیرت بخەمەوە من پیاوێکی ترسنۆک نیم، نە لە شەڕ ترساوم نە لە قسە، نە لەململانێ، بەڵام زۆر زۆر زۆرم پێ ناخۆش دەبێ هەر سوکەیەکمان لەگەڵ برایەکی وەک تۆ ببێ، کە هیچ نەبێ ١٧ ساڵ بە جێگەی هیوای خۆم و گەلەکەمم داناوە و پێم وابووە ئەو لە من باشتر و چاکتر دەبێ بۆ کورد و کوردستان.
چاوەروانی وەڵامم تا ئەوکات بەگەرمی ئەملاو ئەولات ماچ دەکەم.
برای دڵسۆزتان مام جەلال ٢١-١-١٩٩٢
سەڵاح رەشید،
کتێبی بروسکەنامە- نامەو بروسکەی نێوان مام جەلال، مەسعود بارازانی، نەوشیروان مستەفا. ١٩٩٠-٢٠٠٩
Picsart-24-02-23-21-31-09-085