نوێترین

recent

26/09/2022

ئەم دەسەلاتە بۆ ئاوا سەرلێشێواوە ؟!



ئەمرۆ گوێم لە چەند قسەیەکی وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم بوو کە دەڵێت "لەبارەگای حزبەکاندا نابێ خولی فێربون و لەبەرکردنی قورئان بکرێتەوە چونکە نایاساییە"

لەسەر یاساییبون و نەبوونەکەی قسە ناکەم، چونکە دیارە ئەم دەسەڵاتە چۆن یاسای کردوەتە دارێک بۆ سەرکوتکردن و قەفەسێک بۆ زیندانیکردن و، هەر یاسایەکیشی بەدڵ نەبێ دەیخاتەژیرپێی !

بەڵام دەپرسم، بۆچی لای ئەم وەزیرە و دەسەڵاتەکەی ئاساییە بارەگای حزبەکان هەموو جۆرە چالاکی و خولێکی تێدا بکەنەوە، بەڵام ئاسایی نیە بۆ ئێمە کە بارەگانمان بکەینە ناوەندی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و، ئاشناکردنی خەلک و گەنجەکانمان بە بەها و رەوشتە جوان و بەرزەکان ؟!

خۆ ئێمە لە رابردودا هەروامان کردووە و، بۆلەمەودواش پشت بەخوا هەروادەکەین و بارەگاکانمان لە خزمەت قورئان و دینی خوا دەبێت، بەڵام تێناگەم ئەم رقە چیە کە ئەم دەسەڵاتە لە قورئان و بنەماکانی خێزان و ڕەوشتە جوانەکانی کۆمەڵگەی هەڵگرتووە ؟
ئەرێ ئەم دەسەڵاتە بۆچی وا سەری لێشێواوە ؟!

عه‌بدولستار مه‌جید - ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085