
لەسەر بوژانەوەی ژێر خانی ئابووری ودابین کردنی هەلی کار
لەسەرتاسەری جیهان حکومەت هاوکاری ودەسگیرۆیی سەرمایەدارانی ووڵاتەکەی ئەکات بۆ وەگەڕ خستنی سەرمایەکانیان لەوەبەرهێنان دا وەبەرهێنانی شادەماری بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری ووڵات و ڕەخساندنی هەلی کارە وکەم کردنەوەی بێکاری یە (البطالة) #Anti_Unemployment
لە هەموو ووڵاتێك ڕیژەی (بێ کاری ودابین کردنی هەلی کار) لەلایەن حکومەت ولایەنی پەیوەنیدارانەوە بەوردی چاودێری ئەکـرێت.
لەهەمان کات دا بێ کاری چەکێکی بەهێزی ئۆپۆسزیونی ووڵاتە بەرامبەر بەرپرسان و لە بانگهێشتەکانیان دژی دەسەڵات بەکاری ئەهێنن سەرەڕای ئەوەش (بێ کاری هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی تاوانـە)
هەرچەند ئێمە پسپۆڕی ئابوری نین و ڕێگا بەخۆمان نادەین وەك ئابوری ناسێك لەسەر ئەم پرسە بدوێین تەنها لەڕوانگەو دیدی خۆمانەوە لەسەر ئەم پرسە ئەدوێین
ڕیژەی بێ کاری لەسەرتاسەری جیهان دا لەبەرز بوونەوەدایە ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوریەوەیە کە بەرۆکی بە ووڵاتان گرتووە
یەکێکی تر لەهۆکارەکانی بێ کاری تەکنەلۆژیاو نەبوونی پلانی درێژ خایەنی وەزارەتی پلان دانانەو زۆر هۆکاری تریش.
هەرێمی کوردستانیش بەدەر نیە لەقەیرانی ئابوری هەڵکشانی ڕێژەی بێ کاری(بەڵام دزینی سەروەت وسامانی خەڵك لەلایەن بەشێك لەبەرپرسانەوە ئاسمان وڕێسمانی تەنیوەو گەشتۆتە کەشکەلانی فەلەك)
لەگەڵ ئەوەش کەسانێك هەن کەمافێکی سەرەتایی خۆیانە لەپای ئەو ئەرك وماندووبونە سوپاس وخەڵات بکرێن
بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی شاری سلێمانی کەلەم ڕۆژانەدا بەڕێکەوت کارێکم کەوتە فەرمانگەکـەیان
هەرچەند کارەکـەی من بەچەند هۆکارێك نەکرا. لەگەڵ ئەوەش بە بینینی جەنابی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی پاش گفتوگۆیەکیدۆستانە هەستم بەئارامیەکی قوڵ کرد کە تائێستا کەسانی دڵسۆزو خەم خۆری خەڵك هەن لەهەوڵ دان ئومێد لەچاوەکانیان ئەبریسکێتەوە سەرەڕای هەبوونی سەرنج لەسەر ڕۆتین بەڵام ئەمانە لە لەترۆپی هەوڵ داندان بۆ وەگەڕ خستنەوەی ژیان و فەراهم کردنی هەلی کار. بۆ بێ کاران
پێویستە حکـومەت و دەسەڵات دارانی شار مەجالی زیاتریان بۆ بکاتەوە ئەویش بە بەستنی کۆڕو سیمینار پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بۆ کارکردنی باشتر
باخەڵکی شار هاوشێوەی ئێمە ببین ئەم کەسە جوانانەش هەن
پێمان باشە دەسەڵاتی زیاتر لەپێناو کاری باشتریان پێ بدرێت
جێگاو ڕێگاوی گونجاویان بۆ دابین بکرێت بەڕاستی ئەو شوێنەکەیان شایستەی ئەوکارە نیە
یەقینمان هەیە ئەم کەسە دڵسۆزانە مەجالی فراونیان بۆ بکرێتەوە کاریگەری باشیان لەسەر داهاتووی بەگەڕ خستنەوەی ژیان وبوژانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان
خەڵك ئومێدی لەسەر هەڵچنیوون هیوای بەردەوامی بۆ جەنابی بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندە دڵسۆزەکانی هەموو ئەو بەڕێوەبەرایتیانە ئەخوازین. کەبەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەهەوڵی کەم کردنەوەی بێکاری وبەگەڕ خستنەوەی ژیان ئەدەن.
بەڵی بۆ کاری خێراو خزمەتی زیاتر.
Ajansi Wllat
11/11/2021