لە کۆبوونەوەیەکی بچوککراوەیە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری، ناکۆکیی دەکەوێتە نێوانیان و پەلدەهاوێت بۆ توڕەبوون و قسەی توند بەرامبەر بە یەک.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە و بڵاوی کردۆتەوە ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی هەرێم، لە سەری ڕەش کۆبوونەتەوە، تیمی پارتی پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، پشتیوان سادق و ڕێبەر ئەحمەد، هاوکات تیمی یەکێتی پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، شۆڕش ئیسماعیل، حەمەی حەمەسەعید و دارا ڕەشید.
لە کۆبوونەوەکەدا تیمی یەکێتی "گلەییان هەبووە لە دەسەڵات و ڕۆڵیان لە نێو کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم تەنانەت و قوباد تاڵەبانی خۆیشی هەمان گلەیی کردووە".
سەرچاوەی ماڵپەڕەکە باسی لەوەکردوە، "مەسرور بارزانی بەرامبەر ڕەخنەکانی تیمی یەکێتی توڕە بووە و وتویەتی، لە کاتی بانگەشەدا چی خراپ بووە وتووتە و قبوڵی ناکەین ئەمە دووبارە ببێتەوە و دەبێت ڕونکردنەوەمان بدەیتێ کە بۆ بەو جۆرە قسەت کردووە، من سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستانم نهك ئهمدیو دێگهڵه بۆیه دهبێت لهههر شوێنێك ههرچى دهكهیت بهمنى بڵێیت.".
لەبەرامبەریشدا "قوباد تاڵەبانی توڕە بووە و وتویەتی، من نوێنەری حزبم و کارمەندی تۆ نیم بۆیە لێت چیتر قبوڵکراو نییە".
پشتیوان سادق لەو کاتەدا هەوڵدەدات گرژییەکە هێوربکاتەوە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەکەی شارپرێس "مەسرور بارزانی زۆر بە توندی وەڵامی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە و ڕێگە بە پشتیوان سادق نادات قسەبکات".
وەزیرێکی یەکێتی کە لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربووە وتوویەتی، "ئێمە تیمێکین حکومەتمان دروستکردووە و نابێت تەنها کەسێک بڕیاربدات، دەسەڵاتەکانمان دەدەنێ باشە، ناماندەنێ ئەمە بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکەین کە دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم لە دەستی یەک کەسدا قۆرخکراوە،وتوشیهتى، ئهوهنده بهڕێوهبهرو ڕاوێژكارت لهچواردهورت داناوه ئێمه ناتوانین هیچ بكهین.".
بەپێی زانیارییەکان ، هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی گرژییەکانەوە کۆبوونەوەکە نەکراوە
زانیاریەکان ئاماژە بۆئەوە دەکەن ، لەلایەن ئەندامانی تیمی یەکێتی و پارتی لە حکومەتی هەرێم هەوڵدراوە کۆبوونەوەیەکی دیکە بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕێکبخرێت، بەڵام تا ئێستا قوباد تاڵەبانی ئامادە نییە بەشداریی لەو کۆبوونەوەیەدا بکات.