نوێترین

recent

10/11/2021

بن سەلمان: سعودیە پێداگرە لەسەر ئاسایشی عێراق



محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند، ریاز بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، هەروەها وڵاتەکەیان پێداگرە لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق.


 بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە کرایەسەر ماڵی کازمی


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، شازادەی جێنشینی سعودیە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا رایگەیاند بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.

 هاوسۆزین لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق لە هەمو ئاستەنگییەک کە دەبێتەپێش

ئەوەش هاتوە، "شازادەی جێنشینی سعودیە سڵاو و ئومێدی تەندروستی باشی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە بە مستەفا کازمی گەیاندوە، جەختیشیکردەوە کە سعودیە پێداگرە لەسەر پاراستنی ئاسایشی عێراق و هاوسۆزە لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق لە هەمو ئاستەنگییەک کە دەبێتەپێش".

مستەفا کازمی لەپەیامێکدا دوای هێرشکردنەسەر ماڵەکەی لەبەرەبەیانی 07-11-2021دا رایگەیاند، بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکەوەن، "زۆر باش دەیانناسین و ئاشکرایان دەکەین. دەستی دادپەروەریش دەگاتە بکوژی شەهید عەقید نبراس فەرمان، ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085