نوێترین

recent

09/11/2021

پەیامێکی توند لە بافل جەلال تاڵەبانیەوە بۆ پارتی



پافڵ تاڵەبانی كە كورە گەورەی جەلال تاڵەبانییە زۆرتر وەك پیاوێكی سەربازی و ئەمنی دەناسرێت، لەكاتی وتارەكانیشدا بەتوندی قسە دەكات و دەیەوێت پەیامەكانی ئاراستەی ئەو لایەنانە بكات كە رووبەرووی یەكێتی دەبنەوە.

،،
زۆرجار لە دەركەوتنەكانی ئاماژەی بەوە كردووە كە چی دی یەكێتی پاشكۆی هیچ لایەنێك نییە كە ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ پاشكۆیەتی پارتی و هەندێ هێزی دیكەی دەرەوەی هەرێم، كە باس لەوە دەكرا یەكێتی لە بریارەكانیدا پاشكۆی ئەوانە.

 

 


"دەبێت رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی بكرێت و پاشكۆیەتی قبوڵ ناكات"
تاڵەبانی،ئاماژەی بەوە كردووە كە نابێت بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ یەكێتی بكرێت، لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا، بەڵكو پێی وایە یەكێتی هێزێكی كاریگەرەو لەناوچەكەدا خۆی سەلماندووە، بۆیە دەبێت بە رێكەوتنی سیاسی بریار لەسەر پشكەكانی حكومەت بدرێـت.

 

بافڵ تاڵەبانی، زۆرجار لە دەركەوتنەكانی ئاماژەی بەوە كردووە كە چی دی یەكێتی پاشكۆی هیچ لایەنێك نییە كە ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ پاشكۆیەتی پارتی و هەندێ هێزی دیكەی دەرەوەی هەرێم، كە باس لەوە دەكرا یەكێتی لە بریارەكانیدا پاشكۆی ئەوانە.

 

،،
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كەركوكەوە ئاماژەیەكی پڕ لە تەحەدای كرد، وەك ئەو ئاماژەیەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.كاتێك گوتی: ئەو پۆستە هی كوردەو لەنێو كوردیشدا بۆ یەكێتییەو سازشی لێ ناكات.

 

 

"كەركوك هی یەكێتییە"
پرسی پارێزگاری كەركوك لەنێوان یەكێتی و پارتی بووەتە كێشەی جدی و وەك رێگرییەكیش سەیر دەكرێت لە گفتوگۆكانی نێوانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.

هەندێك لەسەركردەكانی یەكێتی ئاماژەیان بەوە كردبوو كە شەری پارێزگاری كەركوك دەبەنە ناو ئەنجومەنی پارێزگاكەو لەوێ یەكلای دەكەنەوە، لەبەرامبەریشدا پارتی پۆستەكە بەهی خۆی دەزانێت و لە سەر بنەمای ژمارەی زۆری كورسییەكانی لەنێو ئەنجومەن پێی وایە پارێزگار بۆ كاندیدەكەی ئەوانە.

 
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كەركوكەوە ئاماژەیەكی پڕ لە تەحەدای كرد، وەك ئەو ئاماژەیەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.كاتێك گوتی: ئەو پۆستە هی كوردەو لەنێو كوردیشدا بۆ یەكێتییەو سازشی لێ ناكات.

 

تاڵەبانی زۆرتر لەسەر ئەوە دەوەستێت و دەڵێت:" بەهیچ شێوەیەك یەكێتی دەست لە كەركوك بەر نادات كە ئەمە هەمان رێگەو رێبازی مامە بۆ كەركوك".

 

،،
بافڵ تاڵەبانی بەتوڕەییەوە باس لەمە دەكات و دەڵێت:" چی دی قبوڵی ناكەین هیچ كەسێك ئەندامی یەكێتی دەستبەسەر بكات".

 

قبوڵی ناكەین كەسمان دەستبەسەر بكرێت
لەماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێكی گرتن و بەردان لەنێوان ئەندامەكانی یەكێتی و پارتی روویدا كە لە كۆمەڵگادا هەرایەكی زۆری نایەوە و هاوڵاتیان بە سیاسەتی دیل بەدیل باسیان دەكرد.
بافڵ تاڵەبانی بەتوڕەییەوە باس لەمە دەكات و دەڵێت:" چی دی قبوڵی ناكەین هیچ كەسێك ئەندامی یەكێتی دەستبەسەر بكات".


ئەمەش پەیامێكی توند بوو بۆ پارتی، لەكاتێكدا تاڵەبانی لە گوتارەكەیدا زیاد لە دوو جار ئەوە دووبارە دەكاتەوە كە یەكێـتی بروای بە نێوماڵێ‌ كورد هەیە و دەبێت هەمووان یەك ریز بن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085