نوێترین

recent

03/09/2019

دوو پێشنیازبۆپێدانەوەى پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەدرێت بە حكومەت

ئاژانسى وڵات
 لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو پێشنیازی یاساییمان بۆ حكومەت ناردووە سەبارەت بە دانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران.

بەهۆی بوونی قەیرانی داراییەوە، حكومەتی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ پەڕلەمان تاك لایەنە بەشێك لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پاشەكەوت كرد و چەند مانگێكیشی بە تەواوی موچەوە نەدایە فەرمانبەران و دوای ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی قەیرانی دارایش موچەخۆران داوا دەكەن موچە پاشەكەوتكراوەكانیان بدرێتەوە.

جەلال محەمەد ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕاگەیاندوە، لە لیژنەی یاسایی دوو پێشنیاز بۆ چۆنێتی دیاریكردنی میكانیزمی دانەوەی پاشەكەوتی موچە بوونی هەیە.

ئاماژەى بەوەش کردووە کە”بەپێی مادەی 79 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان (هەر پێشنیازێكی یاسایی بارگرانی بۆ حكومەت دروست بكات دەبێت ڕای حكومەت وەربگیرێت) لیژنەی یاساییش پێشنیازەكانی ڕەوانەی حكومەت كردووە، بۆ ئەوەی ڕای حكومەت وەربگیرێت لەسەر ئەوەی كە میكانیزمی دانەوەی موچە دیاری بكرێت”.

ئەوەشى ئاشكراشیكردوە کە، لەنێو یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەی تێدایە كە هاوڵاتیان بتوانن بە پاشەكەوتی موچەكەیان ڕسومات و باجە حكومییەكانی لێبدەن، هەروەها ئەوەشی تێدایە كە فەرمانبەران بتوانن بە چەند جارێك پاشەكەوتەكەیان وەربگرنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085