وتەبێژی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لەسەر دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، و رایگەیاند، سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، و تائێستا تەنها تومەتبارە بە كێشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و بەرگری لە خۆی بكات، دەشڵێت، لە گرتوخانەی هیچ حزبێكدا زیندانی نییە، بەڵكو لە ناو بینای ئاژانسی زانیاری چاوەڕوانە سبەینێ پێنج شەممەیە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادگا.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، "لەڕووی یاساییەوە، سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، و تا ئێستاش تەنها تومەتبارە بە كیشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتییەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و بەرگری لە خوی بكات".
دەشڵێت،"ناوبراو لەلایەن جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) دەستبەسەر نەكراوە، لە گرتوخانەی هیچ حزبێكدا زیندانی نییە، بەڵكو لە ناو بینای ئاژانسی زانیاری چاوەڕوانە سبەینی، رۆژی پێنج شەممە (٢٩-٨-٢٠١٩) چاوی بە دادوەری لێكۆڵینەوە بكەوێت بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی".
دەقی رونكردنەوەكە...
دەقی رونكردنەوەكە...
رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی ئاژانسی زانیاری
١. لەسەر بڕیاری بەڕێز حاكم (ئاوات عومەر) دادوەر لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی ٢٥-٨-٢٠١٩، بە مادەی ٤٢١/ ٣١ ، فەرمانی گرتن بۆ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان - عێراق، (سیروان نەجم رەشید) دەركراوە.
١. لەسەر بڕیاری بەڕێز حاكم (ئاوات عومەر) دادوەر لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی ٢٥-٨-٢٠١٩، بە مادەی ٤٢١/ ٣١ ، فەرمانی گرتن بۆ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان - عێراق، (سیروان نەجم رەشید) دەركراوە.
٢. لەبەر ئەوەی هاوڵاتی (سیروان نەجم رەشید)، ناسراو بە( سیروان كوێخا نەجم) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لەلایەن بەڕێز (كۆسرەت رەسوڵ عەلی) جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) داوای لێكراوە لەسەر ئەو تۆمەتەی رووبەڕووی كراوتەوە، لەرێگەی دەزگا پەیوەندارەكانەوە بچێتە بەردەم دادگا.
٣. لەبەرئەوەی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە سكاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار كراوە و دەزگای دژە تیرۆریش سەر بە ئاژانسی زانیاری-یە، ئاژانسی زانیاری دەزگای پەیوەندارە بەم كەیسە بۆ رووبەڕووكردنەوەی تۆمەتبار بۆ بەردەم یاسا.
٤. هەر بابەت، هەواڵ یان زانیارییەكی پێچەوانەی ئەم رونكردنەوەیە كە لە میدیاكاندا بڵاوكرابونەوە دوورن لە راستییەوە. لەڕووی یاساییەوە، سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، و تا ئێستا تەنها تومەتبارە بە كیشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و بەرگری لە خۆی بكات. ناوبراو لەلایەن جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) دەستبەسەر نەكراوە، لە گرتوخانەی هیچ حزبێكدا زیندانی نییە، بەڵكو لە ناو بینای ئاژانسی زانیاری چاوەڕوانە سبەینی، رۆژی پێنج شەممە، رێككەوتی (٢٩-٨-٢٠١٩) چاوی بە دادوەری لێكۆڵینەوە بكەوێت بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی.
وتەبێژێك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری (زانیاری)
٢٨-٨-٢٠١٩
٢٨-٨-٢٠١٩
