به‌گشتى خانمان بۆ لابردنى بۆیه‌ى نینۆكیان ئه‌سیتۆن به‌كار ده‌هێنن ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌سیتۆن نینۆك لاواز ده‌كات و كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر نینۆكه‌كه دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌شبێته هۆى بێهێزكردنى نینۆك و خێرا شكانى و زیانیش به پێست ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌رى بكه‌وێت. لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییهكتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو كه چۆن نینۆكه‌كانت به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست ده‌هێڵیته‌وه:
•پێویسته نیزامى خۆراكى ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكه‌یت ، به‌تایبه‌تى خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وڵمه‌ندن به كالسیۆم.
•نه‌خۆشى كه‌م خوێنى ده‌بێته هۆى لاوازبوونى نینۆكه‌كان ،هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى خوێنیان كه‌مه پێویسته به شێوه‌یه‌كى خێرا چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت.
•دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانى تایت وكلۆر و مادده كیمیاییه پاك كه‌ره‌وه‌كان ، چونكه ده‌بنه هۆى شكاندن و بێهێزبوونى نینۆكه‌كان.
