وڵات:سپۆرت
میدیاكانی مه‌درید هه‌واڵێكی خۆش ده‌ده‌نه به‌شێك له‌و هانده‌رانه‌ی كه پێیان خۆشه‌ی نیمار رووبكاته یانه‌كه‌یان و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه له ریاڵ مه‌دریده‌وه نزیكتره به به‌راورد به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
تاكو ئێستا چاره‌نوسی نیمار له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه دیار نییه ودوو نزیكترین یانه‌ش له‌و یاریزانه‌وه یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه وریاڵ مه‌دریدن .
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ماركا وئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه یانه‌ی شاهانه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه ده‌ستپێكردووه و هه‌نگاوی باشیان ناوه .
له كۆتایشدا ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نێوان به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان زۆر باشتره له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید به به‌راورد له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
سەرچاوە :Marca in English
