ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێک هەیە بۆ بەکارهێنانەوەی دراوی ئاسن کە پێشتر لە عێراقدا بەکارهێنراوە.
حەنین قەدۆ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند،لە دانیشتنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق، گفتوگۆیان لەسەر گەڕاندنەوەی دراوی ئاسن کردوە،تەئکیدیان لە پێویستی بەکارهێنانەوەی ئەو جۆرە دراوە کردوەتەوە، کە پێشتر لە عێراقدا بەکارهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،دراوی کاغەز کە ئێستا بەکاردەهێنرێت زوو تێکدەچێت و بۆ دوبارە چاپکردنەوەش پارەی زۆری پێویستە.
حەنین قەدۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەن لەگەڵ گەڕاندنەوەی دراوی ئاسن،بەها بۆ دراوی عێراقی دەگەڕێتەوە.

