وڵات - سپۆرت
جامی ڕۆژئاوایی ئاسیا كە یارییەكانی لە عێراق ئەنجام درا ھەردوو یاریگایی نێودەوڵەتی « كربلا و فرانسۆ ھەریری » میوانداری یارییەكانیان كرد تیایدا ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق كە میوانداری جامەكەی كردوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەحرین گەشتونەتە یاری
كۆتایی بڕیارە یاری كۆتایی ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ١٤ / ٨ / ٢٠١٩ كاتژمێر ٩:٣٠ لەیاریگایی كربلای نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت بەو پێییەی گەلی عێراق وەرزش دۆستن چاوەڕێ دەكرێ جەماوەرێكی زۆر ئامادەی یارییەكەبن.
شایەنی باسە ھەڵبژاردەی بەحرین لە یاری پێش كۆتایی توانی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی كۆیت بباتەوە بلیتی یاری كۆتایی بڕی و ھەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك ھەڵبژاردەی یەمەنی دورخستەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی .
