بەرشەلۆنە ئەو بێدەنگیەی لە وەرزی گواستنەوەدا تا ئێستا هەڵیبژاردووە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بیشكێنێت و دوو گرێبەستی گەورە یەكلایی بكاتەوە كە یەكیان نەیمارە و ئەویتر گریزمانە.
رۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند: بەرشەلۆنە لەم نزیكانە بێدەنگی دەشكێنێت و دەیەوێت لەم هاوینە ئانتوان گریزمان و نەیمار دا سیلڤا بەیەكەوە بگوازێتەوە ریزەكانی بۆ ئەوەش پلانی خۆی ئامادە كردووە.
ئەو رۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەیەكەوە گواستویەتیەوە كە سەرۆكی بەرشەلۆنە داواكارییەكەی پێشووی پاریس سانجێرمانی جێبەجێ كردووە كە داوای گۆڕینەوەی كۆتینهۆیان بەرامبەر بە نەیمار كردبوو.
ئەو هەوڵەی هەبوو بۆ گۆڕینەوەی ئۆمتیتی و راكێتیج و دیمبلی بە یاریزانە بەرازیلیەكە شكستی هێناوە و لە ئێستادا دەیەوێت كۆتینهۆ بدات لەگەڵ 150ملیۆن یۆرۆ.
بە گوێرەی زانیاریەكان نرخی گواستنەوەی گریزمان بە 125 ملیۆن یۆرۆ تەواو دەبێت و هیچ ئاستەنگێكیش لەبەردەم گواستنەوەیدا دروست نابێت.


